ئه‌م ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕ‌ی تایبه‌تی منه. ماڵپه‌ڕ‌ێک بۆ نووسینه‌کانم و هه‌موو ئه‌و نووسینانه که په‌یوه‌ندییان به من و به‌رهه‌مه‌کانمه‌وه هه‌یه. ئه‌مه بۆ من ده‌رفه‌تێکه که ده‌لاقه‌یه‌کی تر به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه، رووه‌و خوێنه‌رانی کورد له هه‌ر شوینێکی ئه‌م جیهانه به گوند بووه بکه‌مه‌وه. ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی دوو لایه‌نه‌ی به‌رده‌وام. په‌یوه‌ندییه‌کی مه‌جازی 0 ئه‌و وتار و نووسین و دیمانانه کۆ بکه‌مه‌وه که له ماوه‌ی بیست ساڵی رابوردوودا لێره و له‌وێ بڵاوم کردوونه‌ته‌وه و ئێستا لێم بزر بوون و نایانبینمه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ش کۆ بکه‌مه‌وه که نووسه‌رانیتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانم نووسیویانه و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاویان کردۆته‌وه و من نه‌مبینیون، یان بینیومن و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی من و خوێنه‌ردا نین.
بێگومان نامه‌وێت ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌م به ئارشفێکی تێر و تۆخ و هه‌موو نووسینه‌کان به تایبه‌ت کتێبه‌کانمی تێدا بڵاو بکه‌مه‌وه. ده‌مه‌وێ:
یه‌که‌م: به کردنه‌وه‌ی ژوورێک بۆ یادداشته‌کانم له په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا بم. له‌م ژووره‌دا ئه‌و کورته یاداشتانه‌م بڵاوده‌که‌مه‌وه که مانگی جارێک یان دوو جار ده‌یاننووسم. ئه‌و یادداشتانه ئه‌گه‌ر وتاری تێر و ته‌سه‌لی ئه‌ده‌بیش نه‌بن لێکدانه‌وه و بۆچوونی شه‌خسی و هه‌ڵوێستی منن له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری که گوتن و ده‌ربڕینیان به پێویست ده‌زانم. ئه‌و ژووره سه‌کۆی ئازادی بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونی ئێوه‌ی خوینه‌ریش هه‌یه.
دووهه‌م: له دوو دیوی وتار و چاوپێکه‌وتندا، به‌شێک له وتار و دیمانه‌کانم بڵاو ده‌که‌مه‌وه و داوا له خوینه‌رانیش ده‌که‌م که ناونیشانی ئه‌و وتار و دیمانانه‌م بۆ بنێرن که من نیمه.
سێهه‌م: له دوو دیوی چیرۆک و رۆمان‌دا یه‌ک دوو به‌شی بچووک له کۆمه‌ڵه چیرؤک و رۆمانه‌کانم بڵاو ده‌که‌مه‌وه. دڵنیام ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێک ئه‌و کتێبانه‌ی نه‌دیبێت و به دڵی بێت هه‌وڵ بۆ په‌یدا کردنیان ده‌دات.
چواره‌م: دیوی وه‌رگێڕان تایبه‌ته به‌و کتێبانه که وه‌رمگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. له‌م دیوه‌دا پێشه‌کی یان خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ ئه‌و کتێبانه بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
پێنجه‌م: له دیوێکدا به‌شێک له‌و نووسین و لێکۆڵینه‌وه و ره‌خنانه بڵاو ده‌که‌مه‌وه که نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانم نووسیویانه. به هیوام ئه‌م دیوه به یارمه‌تی ئێوه پڕ بکرێته‌وه
شه‌شه‌م: کارگه‌ی چیرۆک ئه‌و به‌شه‌یه که من زۆر دڵم پێی خۆشه و زۆر به پێویستی ده‌زانم. به هیوام هه‌ر ماوه‌ی جارێک چیرۆکێکی باشی چیرۆک نووسێکی تێدا بڵاو بکه‌مه‌وه و هیوادارم بینه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که و به تایبه‌ت ره‌خنه‌گرانی چیرۆک ڕا و بۆجوونی صۆیان له سه‌ر ئه‌و چیرۆکه بنووسن. کارگه‌ی چیرۆک جه‌مخانه‌یه‌کی چیرۆکه که به بێ یارمه‌تی ئێوه و ره‌خنه‌گران جوانه مه‌رگ ده‌بێت و داده‌خرێت. هیوامه وا نه‌بێت.
حه‌وته‌م: له به‌شی فارسی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا ئه‌و چیرۆک و وتار و دیمانانه بڵاو ده‌که‌مه‌وه که به زمانی فارسی و له گۆڤاره فارسییه‌کاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
هیچ نه‌ماوه بیڵێم جگه له‌وه که ئه‌و نووسینانه‌ی خۆم که له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه مافیان بۆ خۆم پارێزراوه. هه‌موو که‌س ده‌توانێت دایانبگرێت یان سوودیان لێ وه‌ربگرێت به‌و مه‌رجه که ئاماژه به ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌یان بکات.