ژیانمان له داوی گره‌وی گه‌وره‌کاندایه
(ئەم وتووێژە لەسه‌ر رۆمانی "گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه" له سێ ژماره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردستانی نوێ بڵاو کراوه‌ته‌وه)
وتووێژ له گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی
دەتوانم بڵێم رۆمانی «گرەوی بەختی هەڵاڵە»، بەرهەمێکە کە بە قەدەر توانا و ئەزموونی ئەدەبی و داستانی خۆم پێیەوە ماندوو بووم و لە ئاستی بۆچوون و تێگەیشتنی خۆمه لە ستانداردەکانی ئەم جۆرە گێڕانەوەیە. ئەم رۆمانە بە رای خۆم بەرهەمێکە کە دەبوو بەم شێوە بنووسرایە و، چیرۆکێکە کە دەبوو بەم فۆڕم و زمانە بگێڕدرایەوە. کەواتە هەر بۆچوونێک لەم چاوپێکەوتنە یان لە هەر شوێنێکی‌تر بە‌نسبەت ئەم رۆمانەوە دەریببڕم هەمان بۆچوونە کە ئەگەر خۆشم نووسەری نەبومایە دەرم دەبڕی.









